گاریس بەیل پەیماێک بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەنێرێت

نوسین کاتی ژماره ی کۆمێنته کان : 0

بەر لە یارییە قورسەکەی ریاڵ مەدرید بەهەموو کێشەکانیەوە بەرانبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد لە دەرەوەی یاریگای خۆی گاریس بەیل، ئەستێرەی یانەی شاهانە پەیامێکی بۆ هاندەرانی یانەکەی بڵاوکردەوە.
لەم بارەیەوە، بەیل لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی ASی مەدریدی گوتی ” داواکارم هاندەران نیگەران نەبن بەوەی 4 خاڵمان لە 3 گەڕی یەکەمی لیگا لە دەستداوە، ئێمە دەستپێکێکی باشمان هەبوو، دەبێت هێور بینەوە و بە وردی مامەڵە لەگەڵ یارییەکانی داهاتوو بکەین، خواستەکانی ئێمە سنووری نییە، یاریگای (ئەنۆیتا)ی یانەی سۆسیداد زۆر قورسە بەڵام ئێمە هەمیشە بۆ 3 خاڵی یارییەکە یاری دەکەین و جارێ سەرەتایە، هەروەها ئێمە چاومان لەوەیە بۆ سێیەمین جار لەسەر چامپیۆنزلیگ ببەینەوە.
لەکۆتاییدا سەبارەت بە هەڵبژاردەی وێلز ئەستیرەی ڕیال و هەلبژاردەی وێلز گوتی ” قۆناغێکی باشمان بڕیوە، هەمو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی خەونی گەیشتن بۆ مۆندیال بەدی بهێنین.





0 کۆمێنته کانی "گاریس بەیل پەیماێک بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەنێرێت"


الإبتساماتإخفاء