خواردنی گۆشتی سوور لە جەژنی قورباندا

نوسین کاتی ژماره ی کۆمێنته کان : 0
خواردنی گۆشتی سوور لە جەژنی قورباندا بەراورد بە کاتەکانی تر زیاتر دەبێت بەهۆی زۆربوونی قوربانیکردن و سەربڕینی ئاژەڵان لەم کاتەدا
لە جەژنەدا گرنگی نەدان بە تەندروستی و خواردنی بڕێکی زۆر لە گۆشتی سوور و بەرهەمە ئاژەڵییەکان ئەگەری هەیە تووشبوون بە ژەهراویبوون و خاوبوونەوەی کرداری هەرس زیاتردەکات، بەهۆی ئەو ئەنزیم و بەکتریایانەی کە لەناو گۆشتی سووردا هەن.
بۆیە باشتروایە بەلایەنی کەمەوە شەش کاتژمێر پاش سەربڕینی ئاژەڵەکە گۆشتەکە بخورێت، چونکە گۆشتی ئاژەڵ ڕاستەوخۆ پاش سەربڕینی ئەنزیمە خراپەکان تیایدا دەمێنێتەوە، وەك ئەنزیمەکانی کاسیبسین و کالبایین، ئەم ئەنزیمانە لە گەدەدا بە ئاسانی هەرس نابن و کرداری هەرس دوادەخەن و ئەگەری هەیە ببنە هۆی ژەهراویبوون.
هەروەها بڕێکی زۆری بەکتریا و میکرۆب بە گۆشتەکەوە دەمێننەوە و تا دوای شەش کاتژمێر لە سەربڕینی لەناو ناچن


0 کۆمێنته کانی "خواردنی گۆشتی سوور لە جەژنی قورباندا"


الإبتساماتإخفاء