نهێنیەکانی بەکارهێنانی شامپۆ و زەیتی منداڵ بۆ جوانکاری

نوسین کاتی ژماره ی کۆمێنته کان : 0

شامپۆ و زەیت و کرێم پاکەرەوەکانی دیکەی منداڵ بەگشتی پێکهاتەی کیمیایی تێدا بەکارنایەت لە دروستکردنیدا، چونکە پێست و لەشی منداڵ ناسکە و بەرگەی پێکهاتەی کیمیای ناگرێت و تووشی هەستیاری و نەخۆشی دەبێت، هەربۆیە خانمان دەتوانن سوودی لێ ببینن بۆ بواری دیکە.

شامپۆی منداڵ دەتوانیت وەک کرێمێک بەکاربهێنیت پێش یان پاش بەکارهێنانی گوێزان یان هەر ئامرازێکی دیکە بۆ لابردنی موو، چونکە رێگانادات پێستەکە تووشی سوربوونەوە و حەساسیەت ببێت.

لە شوشەیەکدا کەوچکێک شامپۆی منداڵ و حەوت دڵۆپ زەیتی بادام و چارەکە کوپێک ئاو تێکەڵ بکە، پاشان وەک پاکەرەوەیەکی دەموچاو بەکاریبهێنە کاتێک ماکیاژ دەکەیت و پێی بشۆ، چونکە جگە لەوەی زیانی نییە، هاوکات پێست دەگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات.

لەلایەکی دیکەوە دەتوانیت شامپۆی منداڵ بۆ شتنی سەرجەم فڵچە و ئامرازەکانی ماکیاژ بەکاربهێنیت، چونکە باش خاوێنی دەکاتەوە و پێکهاتەکەشی تێکنادات.

زەیت و کرێمی منداڵ دەتوانیت وەک پاکەرەوەیەکی ماکیاژ بەکاربهێنیت، کاتێک کاتی دەموچاو شتن نییە و دەتەوێت دواتر بیشۆیت.

0 کۆمێنته کانی "نهێنیەکانی بەکارهێنانی شامپۆ و زەیتی منداڵ بۆ جوانکاری"


الإبتساماتإخفاء