ئامادەکردنی لولەکی گۆشت بە پەنیر

نوسین کاتی ژماره ی کۆمێنته کان : 0



ئەم خواردنە تامێکی خۆشی هەیە و دروستکردنی ئاسانە، بەڵام 


پێداویستیەکان:
200 گرام ئارد
دوو کەوچکی بچوک زەیتی زەیتون
دوو کەوچکی بچوک زەعتەر
دوو کەوچکی بچوک خەمیرە
دوو کەوچکی بچوک شەکر
خوێ بەپێی پێویست
ئاو بەپێی پێویست
هێلکە
دۆشاوی تەماتە
پەنیر هەرجۆرێک بێت بەپێی خواست.
گۆشت یان مریشکی قوتو یان باسترمە



چۆنێتی ئامادەکردنی:



ئارد و شەکر و زەعتەر و خەمیرە و شەکر و خوێکە تێکەڵ بکە، پاشان بڕێک ئاو بەپێی توندی هەویرەکە و بەباشی بیشێلە، ئینجا بە تیرۆک پانی بکەرەوە.



دۆشاوی تەماتە بدە لە تەواوی هەویرەکە، ئینجا گۆشتەکەی بۆ ورد ورد بکە و بیکە بەسەریدا، پاشان پەنیرەکە لەناویدا دابنێ و هەویرەکە لول بدەرەوە و بە فڵچەیەک هێلەکەکەی پێوە بکە و دووبارە پەنیر بکە بەسەریدا، پاشان بەش بەش پارچەی بکە و لەسەر سینی فڕنەکە ریزی بکە. 



پاشان بیکەرە فڕنەوە بۆ ماوەی 20 خولەک و پێشکەشی بکە، دەکرێت هەر پێکهاتەیەک پێت خۆشبوو تێبکەیت.

0 کۆمێنته کانی "ئامادەکردنی لولەکی گۆشت بە پەنیر"


الإبتساماتإخفاء